پۆلیسی دارستان بەدوای بکەرەکەیاندا دەگەڕێت

لە عەربەت 17 داربەڕوو بڕدرانەوە

ژێوار خدر

لە سنووری گوندی پوشێنی، سنووری قەزای عەربەت 17 دار بەڕوو بڕانەوە و پۆلیسیش بەدوای بکەرەکەیاندا دەگەڕێت.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانیاندا بۆ پاراستنی دارستانە سروشتییەکان و رێگریکردن لە تێکدانی ژینگە، گەیشتوونەتە سنووری گوندی پوشێن. لەوێدا دەرکەوتووە کە ژمارەیەک دار بەڕووی بەتەمەن بەشێوەیەکی نایاسایی بڕدراونەتەوە، کە کۆی گشتییان 17 دار بووە.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە بەو کارە هەستاون. ئێستا دۆسیەکە لەژێر لێکۆڵینەوەی چڕدایە تاوەکو ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن و رادەستی یاسا بکرێن.