کێشەکانی کارەبای سنووری دەشتی هەولێر چارەسەرکران

964+

پەری ساڵح

بەهۆی باوباران و ناسەقامگیریی کەشوهەوای چەند رۆژی ڕابردووەوە، زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا لە سنووری قوشتەپە کەوتەوە، کە ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی شۆرت و پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.

تیمەکانی فەرمانگەی چاککردنەوەی کارەبای قوشتەپە توانیان بە هانای کێشەکانەوە بچن و زیانەکان نۆژەنبکەنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، تیمەکان هەستاون بە چاککردنەوەی شۆرتی فیدەرەکانی (1، 3 و 5)ی وێستگەی مۆبایلی ئۆمەراوە، فیدەرەکانی (5 و 6)ی وێستگەی دەشتی هەولێر، هەروەها فیدەرەکانی (7 و 17)ی وێستگەی گردمەلا، بەمەش دۆخی کارەبا لەو سنوورە ئاسایی بووەوە.