"کەڕوویان هەڵهێنابوو"
کارگەیەک لە گەرمیان ماستە خراپبووەکانی لەناوبرد
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، کۆمپانیایەک زیاتر لە هەزار سەتڵ ماستی خۆی لەناوبرد بەهۆی ئەوەی کەڕوویان هەڵهێنابوو و بۆ خواردن شیاو نەبوون.
خۆپارستنی گەرمیان دەڵێت، کارگەی (البان شمال) لەژێر چاودێری لیژنەکانیاندا هەزار و 80 سەتڵ ماستی لەناوبرد.
بڕی ئەو ماستەی لەناوبراوە هەزار و 400 کیلۆگرام بووە و خۆپاراستنی گەرمیان دەستخۆشی لە کارگەکە دەکات و دەڵێت،” هیوامان وایە هەموو شوێنکارێک هەست بەم بەرپرسیارێتییە بکات.