لە بانکی گەرمیان
موچەخۆران لەدەرەوەی بانکەکە نۆرە ناگرن
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
جیاواز لە بانکەکانی بەشێک لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە بانکی گەرمیان موچەخۆران لەدەرەوەی بانکەکە نۆرە ناگرن تا بە پاڵ بڕۆنە ژوورەوە.
پەیامنێری 964 لە بەردەم بانکی گەرمیانەوە دەڵێت، لە رۆژانی وەرگرتنی موچە لە بانکی گەرمیان، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بانکەکە موچەخۆران دەڕۆنە ھۆڵی بانکەکە و لەژوورەوە لەسەر کورسی دادەنیشن تا ناویان دەخوێنرێتەوە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڕادی ئاوی سارد و حەوزی ئاوی پڕ لە سەھۆڵیان بۆداناون، بۆ ئەوەی لەو گەرما تاقەت پڕوکێنەی کەلار پەرداخێک ئاوی سارد بخۆنەوە تا ئەوکاتەی موچەکانیان وەردەگرن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح