پیسبوونی ئاو بە نەوت

کیسەڵە ئاوییەکانی تەنگەی هورمز مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی پیسبوونی ئاوی کەناراوەکانی تەنگەی هورمز لە سنووری پارێزگای هۆرمۆزگانی ئێران، مەترسی لەناوچوونی کیسەڵەکانی ئاوی دروستبووە باس لەوەدەکرێت کە شوێنی هێلانەی ئەو کیسەڵانە لەناو دەریا بەرەو تێکچوونی تەواو دەچن.

ئاژانسی هەواڵێ کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) لە زاری حەبیب مەسیحی تازیانی، بەڕێوەبەری گشتی ژینگەپارێزی پارێزگای هۆرمۆزگان بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان، تەواوی کەرتی کەنار دەریاکانی هورمزگان کەوتۆتە ژێر کاریگەری پیسبوونی بەربڵاوی نەوت.

دەڵێت “دوورگەکانی لاڤان و شیدۆر کە لە گرنگترین ناوچەی هێلانەکردنی کیسەڵەکانن بۆ هێلکەدانان بە جۆرێک رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بوونەتەوە و  زیان زۆریان بەرکەوتووە”.

بەپێی ئەو خەمڵاندنە سەرەتاییانەی کە ژینگەپارێزی ئەو پارێزگایە کردوویەتی  ئاماژە بەوە دەکات، لانیکەم لە 70٪ی کەناراوەکانی پارێزگاکە کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەم پیسبوونە.

پارێزگای هورمزگان، یەکێکە لە 31 پارێزگاکانی ئێران، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو ولاتە و لەسەر تەنگەی هورمزە، رووبەرەکەی 70 هەزار و 697  کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی یەک ملیۆن و نیوە، 14 دوورگەی کەنداو لەخۆدەگرێت.

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی