داتای پلاتفۆرمی "هاتوچۆی ده‌ریایی"
81 كه‌شتی لە تەنگەی هورمز بڕیارەکەى تره‌مپیان پێشێلکردووە
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی داتاکانی پلاتفۆرمی “هاتوچۆی ده‌ریایی” ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌یان كه‌شتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكایان پێشێلكردوه، سه‌ره‌ڕای رێوشوێنه‌كانی واشنتن سه‌باره‌ت به سنورداركردنی جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
به‌گوێره‌ی داتاكانی كه‌شتیوانی و شیكاری هاتوچۆی كه‌شتیه‌كان له تەنگه‌ی هورمز، له 13.4.2026 و دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی كه‌شتیوانی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران، 81 كه‌شتی توانیویانه تەنگه‌ی هورمز ببڕن و له كۆی 145 كه‌شتی كه هه‌وڵی تێپه‌ڕینیان داوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 56%ی كۆی هاتوچۆ ئه‌و ماوه‌یه.
داتاكان ده‌ریانخستوه كه “53 كه‌شتی كه تەنگهكهیان تێپه‌ڕاندوه، راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه‌وه هه‌بووه، ئاڵای ئێرانیان هه‌ڵكردوه، له‌نێویاندا 11 كه‌شتی له لیستی سزاكانی ئه‌مریكادا هاتون، له‌كاتێكدا 28 كه‌شتی دیكه كه كه‌وتونه‌ته ژێر سزاكان به‌ڵام په‌یوه‌ندییان به به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه‌وه نه‌بوه، تێپه‌ڕبوونی ئاسایی خۆیان تۆماركردوه.
هەر بەثێی شیكارییه‌كه 11 په‌ڕینه‌وه‌ی شكستخواردووی ئه‌و كه‌شتییانه ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی چین، هیندستان، پاكستان و توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، له‌كاتێكدا داتاكان ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ری ئه‌وه كردووه كه ژماره راسته‌قینه‌كان زیاتر بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كوژاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌شتی پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو تەنگهكهوه ئامێری شوێنپێهه‌ڵگرتنیان ئاشکرای کردوون.
داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “هه‌ندێك كه‌شتی به ئه‌نقه‌ست سیسته‌می سیگناڵهكانیان له كاتی ترانزێتدا كوژاندوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ئاماره راپۆرتكراوهكان ئه‌گه‌ری زیادبونیان هه‌بێت”.
له‌به‌رامبه‌ردا، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) رایگه‌یاندوه، چالاكییه‌كانیان ته‌نها ئه‌و كه‌شتیانه ده‌كاته ئامانج كه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئێران ده‌چن یاخود لێوه‌ی ده‌رده‌چن، هاوكات هێزی ده‌ریایی بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیركردووه، له‌نێویاندا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و 11 كه‌شتی تێكده‌ر.