بەم زووانە نمایش دەکرێت
فیلمی سینەمایی “قەفەزی سپی”؛ تێکەڵەیەک لە هونەر و خەبات لە شەقامەکانی سلێمانییەوە
964+
ژووری هەواڵ
لەکاتی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری رۆژئاڤا لە سلێمانی فیلمێک بەرهەم دێت بەناوی “قەفەزی سپی” و بەم زووانە لە سینەماکان نمایش دەکرێت.
هونەرمەند و شۆناکار، شوان عەتوف لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ئەمە وێنەی یەکەم ساتی لەدایکبوونی فیلمی سینەمایی “قەفەزی سپی”یە.
بە وتەی شوان عەتوف، هونەر و خەبات یەک رێگەن، بۆیە لەو کاتەی شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی دروشمی پشتگیری بۆ رۆژئاڤای تێدا دەگوترایەوە، ئەوان بە جلوبەرگی کوردییەوە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە بوون.
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ئەحمەد سەلامە و شوان عەتوف پێداچوونەوەی بە سینارۆی فیلمەکەدا کردووە.
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا، فیلمی “قەفەزی سپی” لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش بکرێت.