ژمارەی گیانلەدەستدان بوو بە حەوت کەس

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی کەرکوک گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی کەرکوک گیانی لەدەستدا

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26.4.2026

میکسەرێک لە شەقامی دەروازەی کەرکوک

خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا

شۆفێری میکسەرەکە و پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

زیاتر لە 25 کەسیش برینداربوون

بەیان رەحمەڵا تەمەن 40 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی باروتخانە

یەکێک بوو لە بریندارەکان

ئەمڕۆ دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ئەو ژمارە هاوڵاتییە، زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت و هەندێکیان بەتەواوەتی وێران بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری