ئەردۆغان بۆ زەیدی:
“لە زووترین کات سەردانێمکان بکە”
964+
فەرهاد حەسەن
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەفەرمی بانگهێشتی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق عێراق کرد سەردانی توركیا بكات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە دەڵێت، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە پێگەیشتووە، كە بە بۆنەی راسپاردەی فەرمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، پیرۆزبایی لێكردوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانی پەیوەندییەکەیاندا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر رێگاكانی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرد لە بوارە جیاجیاكاندا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەش و قازانجی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست مسۆگەر بكات و ئەردۆغانیش پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری لە عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ دووپاتكردەوە، هەروەها بانگهێشتی ئەلزەیدیشی كرد بۆ ئەوەی لە زووترین دەرفەتدا سەردانی توركیا بكات.