"زەیدی" لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
پێکهێنانی حکومەت خواستی هەموو عێراقییەکانی لەسەر بێت
فەرهاد حەسەن
عەلی فالح زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت جەزتیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک کردووەتەوە کە خواستی هەموو عێراقییەکانی لەسەر بێت.
زەیدی لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر بە یاوەری شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەیەوە.
دەشڵێت “تاوتوێی فایلی جۆراوجۆر کرا، بەتایبەتی مەلەفی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە خواستەکانی هەموو عێراقییەکان بکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆشیان لەسەر رێکخستنی پەیوەندییەکان کردووە، بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان و یاساکانی حوکمڕانی.