زیاتر لە 3000 گوڵە

شەقامێکی هەولێر بە قەدیفەی زەرد دەڕازێندرێتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

شارەوانی هەولێر بلاویکردەوە بڕیاران داوە شەقامێکی هەولێر بە زیاتر لە 3000 گەڵی قەدیفە بڕازێننەوە، ئەوەش لە پێناو زیاتر جوانکردنی شەقامەکانی پایتەختە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 2.5.2026 دەڵێت تیمەکانیان لە ئەندازەی پارکەکان، لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا هەڵسان بە چاندنی زیاتر لە سێ هەزار گوڵ لە جۆری قەدیفە لە شەقامی 40 مەتری تاوەکو شەقامی 120 مەتری نزیک پارکی رەشکین .

هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت بۆ تەواوی شەقامە گشتی و دوورگه ناوەندیەکانی شاری هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی و نیشاندانی سیمایەکی جوانی سروشتی و ژینگەیی بە شوێنە گشتیەکان.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار ...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند