تاران
هەر لە ئێران
خەڵک دەستگیرکراوە و شەش ملیۆنیش چوونەتە باکووری وڵات
964+
محەمەد فاتیح
دەسەڵاتدارانی ئێران 151 هاوڵاتییان بە تۆمەتی تێکدانی سەقامگیری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستگیرکردووە و بە ملیۆنان كەسیش روویان لە باکووری ئێران کردووە.
ماڵپەڕی دەنگی زیندانیانی کورد و ئێرانیەكان راپۆرتێکی سەبارەت بە سەرکوتكردنی هاوڵاتییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 151 هاوڵاتی بەبێ فەرمان، لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون.
وتيشى، “بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ دەربارەی ئێران و ئیسرائیل لە سۆشیال میدیا و تۆمەتبارکردنی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە هاندان بۆ بەرپا كردنی جەنگ، ئەو هاوڵاتیانە دەسگیركراون”.
هەر لە ئێران پۆلیسی مازندەران دەڵێت، “بەهۆی هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران شەش ملیۆن کەس روویان لە باکووری ئێران کردووە”.