دووکەڵ لە ئاسمانی تاران دەبینرێت، فۆتۆ: ئاژانسەکان
وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل:
“بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێرانمان وێران كرد”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیای ئیسرائیل لە هێزی ئاسمانیی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، كە هێزی ئاسمانی توانیویانە بارەگای هێزی ناوخۆی ئێرانیان وێران كرد.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لای خۆیەوە بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی، ئەم ئێوارەیە بارەگای هێزی ناوخۆی ئێرانیان بۆردومان كرد، كە بە وتەی وەزیرەكە، “دەستی راستی ناوەندی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئێرانە”
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ تارانی پایتەختی ئێران كۆمەڵێك تەقینەوە و بۆردومانی لە لایەن ئیسرائیلەوە بەخۆیەوەبینی، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی شارەكە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، شەش تەقینەوە لە رۆژی شەشەمی هێرشەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لە تاران بیسترا و سیستمی بەرگریی ئاسمانییش كەوتەكار.
هەروەها چەند شوێنێكی دیكەی وەك كەرەج و ئەلبورزیش بۆردومان كراون.