ئاڵای ئەمریكا و ئاڵای ئێران
کەی؟
ئەمریکا و ئێران دووبارە دانوستان دەکەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوو دووبارە دابنیشن.
لەمبارەیەوە دیپلۆماتکارێکی ئێرانی، کە ناوی نەهاتووە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: “گەڕی دووەمی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەکرێت”.
هاوکات ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و پاکستانی و دیپلۆماتکارانی وڵاتێکی نێوەندگیر، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەمریکا و ئێران بیر لە ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان دەکەنەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەردوولا پێشتر رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی ئەم خولە و ئەگەری هەیە پێنجشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستان ئەنجام بدرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویکردەوە، هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێرانی لە هەوڵی ئەوەدان ئاگربەست درێژ بکەنەوە، پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بێت.
میدیای دیکەی جیهانی باسی ئەوە دەکەن، هەردوو لا سەرەڕای گرژییەکان و هەروەها گەمارۆی دەریایی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، بەڵام هێشتا پەیوەندییان هەیە و لە بارەی ئاگربەست و ئەنجامدانی دانوستان گفتوگۆ دەکەن.
دانوستان
دوێنێ شەو چی روویدا؟
گەمارۆدانی دەریایی و شەڕە قسەی ترەمپ و بەرپرسانی ئێران
جێگری سەرۆکی ئەمریکا:
"ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندایە"
تازە ئاشکرا دەبێت
ئەمریکا لە دانوستانی پاکستان داوای چی لە ئێران کردووە؟
رووسیا
"یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران بهێننە لای ئێمە"
لە نێوان لێواری جەنگ و کۆتاییهێنانی جەنگدا