مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، "تەماحی ئەمریکا نەیهێشت بگەین بە رێککەوتن"
مەسعود پزیشکیان:
“تەماحی ئەمریکا نەیهێشت بگەین بە رێککەوتن”
964+
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای وتووە، “تەماحی ئەمریکا نەیهێشت بگەین بە رێککەوتن و هەڕەشەکانی سەر گەرووی هورمزیش دەرەنجامی بەرفراوانی خراپی بۆ سەر هەموو جیهان دەبێت”.
پزیشکیان راشیگەیاندووە، تەنیا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامی بە گفتوگۆکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەدەن.
سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتیشیکردووتەوە کە بەڕوونی مەرجەکانی ئاگربەستیان ئاشکرا کردووە و تا ئێستاش پابەندن پێوەی.