جێگری سەرۆکی ئەمریکا:

“ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندایە”

964+

ژووری هەواڵ

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس رایگەیاند، دان بە بەرزیی نرخی وزەدا دەنێن و تێدەگەن ئەمریکییەکان ئازار دەچێژن.

جەی دی ڤانس کە سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکای کرد بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لە پاکستان، بۆ تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوز جەختی کردەوە لەوەی، ئاگربەست لە بەرامبەر ئازادیی کەشتیوانیدا بووە، تارانیش دەبێت ئەرکەکانی خۆی بەپێی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.

پوختەی قسەکانی دی ڤانس:

*پێویستە گەرووی هورمز بە تەواوی کراوە بێت و ئەمە مەرجی ئێمەیە، کە بۆ ئێرانییەکان روونمان کردووەتەوە.

*هەر پاشەکشەیەکی ئێرانی لە کردنەوەی گەرووەکە، لە بنەڕەتدا و دەستبەجێ گۆڕانکاری لە سروشتی مامەڵەکردنمان لەگەڵیاندا دەکات.

*پێمان باشە بە رێککەوتنێکی گەورە و سەرکەوتوو کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنین و سەرۆک ترەمپ بەنیازی درێژکردنەوەی ئەم پرۆسەیە نییە.

*ئێمە دان بە بەرزیی نرخی وزەدا دەنێین و تێدەگەین ئەمریکییەکان ئازار دەچێژن، ئێمە هەوڵی دانوستان دەدەین بۆ ئەوەی بەمزووانە چارەسەری ئەم بابەتە بکەین.

*ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندایە، مەرجی بنەڕەتی دەستبەرداربوونی ئێرانە لە هەر توانایەکی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر تەواوی بەندەرەکانی...

ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر تەواوی بەندەرەکانی ئێران