نزیکترین کەس لە خامنەیى

“سوپاسالارى نوێى ئێران کوژرا”

وریا فەتاح

بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی لە دڵی تاران، عەلی شادمانی، سەرۆک ئەرکانی جەنگی ئێران و باڵاترین فەرماندەی سەربازیی ئەو وڵاتەیان کوشتووە، کە بە نزیکترین کەس لە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دادەنرا.

شادمانی پۆستی سەرۆک ئەرکانی جەنگی ئێران و فەرماندەی فەرماندەیی باری لەناکاوی هێزە چەکدارەکانی بەدەستەوە بوو و سەرپەرشتی سوپای پاسداران و سوپای ئاسایی ئێرانی دەکرد.

ئیسرائیل دەڵێت،”شادمانى باڵاترین فەرماندە و نزیکترین کەس بووە لە خامنەیى،”، بەڵام تائیستا ئێران هیچ روونکردنەوەیەکى نەداوە.

ئەمڕۆ کە پێنجەم رۆژى جەنگى ئیسرائیل و ئێرانە، تائێستا ژمارەیەکى زۆرى فەرماندەى باڵاى ئێران کوژراون.