هەواڵەکان
خوێندنی ئۆنڵاین رەتدهكرێتهوه و چیتریش له بەردەم کارگەکان غاز دابەش ناکرێت
ژووری هەواڵ
داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کێشەو گرفتی زۆری بۆ قوتابیان دروستکردووە بەتایبەتیش کە سیستمی خوێندن کراوەتە ئۆنڵاین بەشێکی زۆری قوتابیان شارەزاییان لەگەڵ سیستمەکە نییە و بەشێکیشیان بەیەکجاری رەتیدەکەنەوە.
بەپێی بڕیارێکی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی، ئەمڕۆ کۆتا رۆژە و چیتر لەبەردەم کارگەکان غاز دابەشناکرێت، بەڵکو لە بەیانییەوە ئۆتۆمبێلەکانی دابەشکردنی غاز بەناو ماڵەکاندا دەگەڕێن و هەر هاوڵاتییەک لەبەردەمی ماڵەکەی خۆی وەریدەگرێت.
لەناو شاری دهۆک چەند رۆژێک بوو باس باسی گرانبوونی نرخی پاسەکانی ناوشار بوو کە چەند شۆفێرێک لە خۆیانەوە بۆ هەر نەفەرێک 250 یان زیادکردبوو، بەڵام ئەوەیان بۆ نەچووە سەر و نرخەکەی وەکو جاران لێکرایەوە.
دیمەنی تەرزەکەی ساڵی رابردووی سنووری سۆران کە زیانی گەورەی لە ئۆتۆمبێلەکان دا، هێشتا لە مێشکی شۆفێراندایە، ئەمڕۆ بە بارینی سووکە تەرزەیەک لە خەلیفان، شۆفێران کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و کێبڕکێ لەسەر گەراجەکان.