تا ئێوە لەخەو هەستان ژینگەپارێزان شەقامەکانی پایتەختیان پوخت و خاوێن کردەوە - وێنە؛ خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
یەکەم و دوا هەڵمەتیان نابێت
تا ئێوە لەخەو هەستان ژینگەپارێزان شەقامەکانی پایتەختیان پوخت و خاوێن کردەوە
964+
شۆڕش قادری
بەم بەیانییە زووە و تا ئێوە لەخەو هەستان، ژینگەپارێزانی ماندوونەناسی هەولێری پایتەخت هەموو جووتسایدەکانی هاتنەناوەوەی شاریان شۆرد و پوخت و خاوێنیان کردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەکاتی کارکردن داناوە و نووسیویەتی، “کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی لیژنەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵساین بە شووشتن و پاککردنەوەی تەواوی شەقامە دەروازەییەکانی هاتن بۆ ناو شاری هەولێر، کە هەریەکە لە جووت سایدی ( پیرمام، موسڵ، مخمور، کۆیە ) دەگرێتەوە، هەروەها شەقامی شارەوانی لە سنوری شارەوانی یەک”.
ژینگەپارێزان بە شەش تانکەر و شەش ئامێری گەسکدانی شەقام هەموو جووتسایدەکان و دورگە ناوەندیەکانیان بەسوود وەرگرتن لە چۆڵبوونی شەقامەکان و نەبوونی جەنجاڵی هاتوچۆ پوخت و خاوێن کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر پێشتریش ئەو کارەی کردووە و ئەمە یەکەم هەڵمەت و دوا هەڵمەتیشیان نابێت.