"دەبێ ئاوها دەستم بە دەستیەوە بێت"

باوکێکی ماندوو پەرێشانی کچە ئۆتیزمەکەیەتی

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

باوکێکی دنیادیدە و ماندوو، گەرچی نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنیووە و دەستەکانی چرچ بوون، بەڵام هەموو رۆژێک دەست دەخاتە ناو دەستی کچە ئۆتیزمەکەی و دەیگێڕیت تا شەو ماندوو بێت و بخەوێ و رانەکات.

عومەر ساڵح، خانەنشینە و بەو موچەیەی چەند مانگ جارێک دەگات بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات، گەرچی یەکێک لە منداڵەکانی ئۆتیزمە، بەڵام وەک خۆی دەڵێن تەنیا خۆی توانای کاری هەیە و ئەوانی تر تەمەنیان کەمە و توانای ئیشکردنیان نییە، ئەو موچەیەش کە هەیە بەش ئەکات و ناکات.

پزیشکەکان بە مام عومەریان وتووە، رێژەی ئۆتیزمی کچەکەت لە %75، توانای قسەکردنی نییە، هەرچەندە خۆشی شەکرەیەتی و قاچەکانی گەرم دەبن، بەڵام کۆڵنادات و رۆژانە کچەکەی دەگێڕێت، ترسی هەیە شەوان ئاگاداری نەبن و رابکات، چونکە پێشتر چەندجار تووشی ئەوەی کردوون

پێداچوونەوە : پەری ساڵح