"بەغازی خەڵووز"

لە گوندێکی ئاکرێ گەنجێک لەناو ژوورێکی داخراودا خنکا

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی ناحیەی بجیل سەربە قەزای ئاکرێ گەنجێک بەغازی خەڵووز لەناو ژوورێکی داخراودا خنکا و گیانی لەدەستدا.

ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، گەنجێک بەناوی ئازاد حەسەن لەدایکبووی ساڵی 2000 و خەڵکی گوندی گەلوک سەربە ناحیەی بجیل لە ژوورێکی داخراودا و بەهۆی غازی خەڵوزەوە گیانی لەدەستداوە”.

“ئەو گەنجە هەندێک خەڵووزی لە تەشتێک کردووە و لەکاتی خەودا لە ژوورەکەی دایگیرساندووە، بەهۆی دەرکردنی غازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، خنکاوە و گیانی لەدەستداوە”، ئیبراهیم فەریق وای وت.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ لەڕێی 964ـەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە، بەهیچ شێوەیەک لە ژووری قەپات و داخراودا سۆپای نەوت و غاز یان ‌خەڵووز بەکار نەهێنن.

بە غازى سۆپا؛ چیرۆکى گیانلەدەستدانى باوکێک و دوو منداڵ...

بە غازى سۆپا؛ چیرۆکى گیانلەدەستدانى باوکێک و دوو منداڵەکەى