شوێنەکەی هێشتا نادیارە

رەنگە پێنجشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستان بەڕێوەبچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و پاکستانی و دیپلۆماتکارانی وڵاتێکی نێوەندگیر، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ئەمریکا و ئێران بیر لە ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکان دەکەنەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەردوولا پێشتر ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی ئەم خولە و ئەگەری هەیە پێنجشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستان ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەی جیاجیا بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، ئێستا گفتوگۆ هەیە لە بارەی وردەکاریی گەڕێکی دیکەی دانوستان، رەنگە پێنجشەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام شوێنی دانوستانەکە بە شێوەیەکی کۆتایی یەکلانەبووەتەوە.

شەممەی رابردوو دوای ئاگربەست، ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان گەڕێکی دانوستانیان ئەنجام دا، بەڵام بێ ئەنجام کۆتایی هات.

ئەمریکا لە دانوستانی پاکستان داوای چی لە ئێران کردووە؟

ئەمریکا لە دانوستانی پاکستان داوای چی لە ئێران کردووە؟