نرخی نەوت دابەزی
ئەوروپا لێی دەقەومێ؟
نرخی نەوت دابەزی و پێشبینیی بەرزبوونەوەی دەکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا دابەزی و نزیکەی دوو دۆلاری لێبووەوە بەراورد بە نرخی دوێنێ، بەڵام سەرچاوە ئابوورییەکان پێشبینیی بەرزبوونەوەی جارێکی دیکەی نرخی نەوت دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.4.2026 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 97.49 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 96.91 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئەو هەواڵانەیە، کە ئەگەری هەیە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، گەڕێکی دیکە بەخۆیەوە ببینێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری بڵاویکردەوە، ئەگەر بارودۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران و گەمارۆی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، نرخی نەوت زۆر بەرز دەبێتەوە و رەنگە بگاتە 150 دۆلار، بە تایبەتی لە ئەوروپا.