ئاڵای کۆریای باشور دەردەکەوێت. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
کونسوڵ چووەتە لای وەزیر
کۆریا باشور سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وڵاتی کۆریا باشور بەنیازە سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024، سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان سەردانی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کرد و پێیراگەیاندووە، دەیانەوێت لەبواری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان بەجدی کار بکەن لە هەرێمی کوردستان.
“ئامادەکاری دەکەین بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی ئاڵوگۆری زانیاری و توێژینەوەی داتا ئابوورییەکان”، ئەمە وتەی کونسوڵی کۆریای باشورە بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەگرنگیەوە باسی لە سودوەرگرتن لە ئەزمونی کۆریای باشور لەڕوی بازرگانی و ئابورییەوە کردووە.