ئاڵای عێراق و ئەمریکا دەردەکەوێت
پەیامێک لە نێردەکەیانەوە
ئەمریکا بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارام پشتگیری زەیدی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
لە رێگەی نێردەکەیەوە ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵی عەلی زەیدی، کاندیدی راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات و هیوای ئەوە دەخوازێ، بتوانێت هیواکانی گەلی عێراق بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەدی بهێنێت.
نێردەی ئەمریکا جەختی لە هاوسۆزی و پابەندیی وڵاتەکەی کردووەتەوە، بەرامبەر بە گەلی عێراق لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.
لەو راگەیەندراوەدا کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.4.2026 بڵاوکراوەتەوە، نێردەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێ، کارکردن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، و بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز لە کارە لەپێشینەکان دەبن.
هەروەک لەبارەی هەنگاوی راسپاردەنەکە و کارەکانی پێکهێنانی حکومەت، ئومێدی خواستووە ئەو هەنگاوانە ببنە مایەی بەدیهێنانی دەستکەوتی بەرچاو و سوودی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق.
شیکاریى هیوا مەحمود عوسمان بۆ کاندیدکردنى عەلى زەید: ترەمپ بازرگانە و عێراقیش بازرگانێکی بۆ سەرۆک وەزیران دیاریکرد
شەوی دووشەممەی رابردوو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتنە بڕیار و عەلی زەیدییان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاندید کرد، ئەوەش دوای چەندین کۆبوونەوە و دواخستن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کە ماوەی بەسەرچووە، رایگەیاند، دەستنیشانکردنی زەیدی بە رێککەوتنی نێوان هەموو لایەنەکانی چوارچێوە بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ نوری مالیکی.
عەلی زەیدی کێیە؟
· ناو: عەلی فالح کازم ئەلزەیدی
· رەگەزنامە: عێراقی
· سیفەتی گشتی: کەسایەتییەکی یاسایی، دارایی، وەبەرهێنان
سێیەم: پسپۆڕی و بڕوانامەکان
· بەکالۆریۆس لە یاسا.
· بەکالۆریۆس لە دارایی و بانکداری.
· ماستەر لە دارایی و بانکداری.
ئەزموون و پێگە سەرکردایەتییەکان
1-سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی باشوور (مصرف الجنوب)
2- سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ
3- سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆی شەعب
4- سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی پەیمانگای پزیشکیی عەشتار
5- ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق