تەرمی گەنجەکە نەدۆزراوەتەوە

قایمقامی شارباژێر: لە ترسی خنکان گۆمێکمان پڕ کردەوە.. تکایە مەلە مەکەن

+964

دیلان محەمەدجەزا

سێیەم رۆژە لەسەریەک تیمەکانی شارباژێر و دوکان بۆ تەرمی ئەو گەنجە 24 ساڵە دەگەڕێن کە رۆژی پێنجشەممە لە ئاوی شاخەسوور لە شارباژێر ونبووە.

ئەمڕۆ گەڕانەکە لای تاڤگەکەی شاخەسوور بوو، بە حەفارەیەک ئاوەکەیان دەشڵەقاند، بەڵکو تەرمەکە سەرئاو بکەوێت، بەڵام خەریکە لەوەش بێهیوا دەبن.

فەرهاد ساڵح قایمقامی شارباژێر بە 964ی وت، “تیمی مەلەوانی دوکان لەگەڵ بەرگری شارستانی و پۆلیس و پۆلیسی دارستان و ئاسایش هەموو پێکەوە خەریکن بۆ تەرمەکە دەگەڕێن، بەڵام تائێستا هیچیان نەدۆزیوەتەوە، بۆ پاشنیوەڕۆ بە هیوان لە گۆمەکانی خوارووتر سەرەداوێکیان دەست بکەوێت.

دەمەو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23.04.2026 ئەم گەنجەو هاوڕێیەکی بۆ سەیران چوونەتە سەیرانگەی شاخەسوور لە شارباژێری سەربە سلێمانی، لەوێ گەنجەکە لە کاتی مەلەکردن کەوتووەتە ژێرئاو و دیار نەماوە.

جگە لەو تیمانەی لەوێن، کەسوکارەکەی ناردوویانە بە دوای زانای غەواس، کە لە مەلەزانە دیارەکانی تەقتەقە، ئەویش لەگەڕانەکە لەگەڵیانە.

زانای غەواس بە 964ی وت، نازانن لەم جۆرە ئاوانە تەرمەکە چی لێدێ، چونکە هەندێ جار زۆر دوور دەکەوێتەوە و هەندێ جاری تر لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە، وتی ”ئیشەڵا بەم زوانە دەیدۆزینەوە”.

منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە