لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان
“به‌ده‌ل حه‌ج هیچ بنه‌مایه‌كی راست و دروستی نییه و ئاگاداری ئه‌و فێڵه بن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كاروان ستونی له لێدوانێكدا بۆ 964 رایگه‌یاند ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك ته‌له‌ڤزیۆن و په‌یج تێبینی ئه‌وەیان كردووه كه خه‌ڵكانێك بانگه‌شه و ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج واته حه‌جكردن له جیاتی مردوو یاخود په‌ككه‌وتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه خۆیان به دوور بگرن له‌و ریكلامانه‌ی كه ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به بڕی پاره‌یه‌كی كه‌م، چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ راستییه‌ك و گه‌ره‌نتییه‌كی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه گوایه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی بیانی و یاخود به‌ناوی قوتابییه‌وه، كه له‌وێ ده‌خوێنن ئه‌م كاره ده‌كرێت، كه ئه‌مەش هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه .
لە شەقڵاوە، هەریر و پیرمام ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە دەچنە حەج
وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت عه‌ره‌بستانی سعودیه رێكاره‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی توندتر كردووه و سزای قورسی داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به رێگه‌ی نایاسایی حه‌ج بكات، جا چ بگاته ئه‌وه‌ی كه‌سێك له سعودیه به بڕێكی كه‌می پاره به‌ده‌ل حه‌ج یاخود حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێكی دیكه ئه‌نجام بدات، چونكه ته‌نیا وه‌رگرتنی موڵه‌تی یاسایی بۆ حه‌ج له سعودیه زیاتر له سێ هەزار دۆلار‌ی تێده‌چێت كه‌چی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ته‌نیا به 400 دۆلار‌ی ئەنجامی دەدەن و گوایه شه‌هاده‌یان بۆ ده‌كرێت و قوربانیشی بۆ دەکه‌ن.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یشدا كاروان ستونی رایده‌گه‌یه‌نێت، “به پێویستی ده‌زانین كه هاوڵاتیانی خۆمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه بڕوا به ریكلامه‌كانی سۆشیاڵ میدیا نه‌كه‌ن و ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە رێكاری یاسایی و كارگێری به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومره ده‌گرنەبه‌ر، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ل حه‌ج”.
وتیشی، هەر ده‌زگایەکی راگه‌یاندن ریكلام و بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره حه‌جكردنه بكات له رێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێكیش سكاڵای هه‌یه و ده‌یه‌وێ زانیاری وه‌ربگرێت، ده‌توانێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی واتسابه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات بەم ژمارەیە: 07505953534
حەج و عومرە
حەج و عومرەی کوردستان:
حاجییانی کوردستان دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەردەگرن
کەی بەڕێ دەکەون؟
رۆشتن بۆ حەج فڕۆکەشی تێکەوت
115 کاروانی حاجیانی هەرێمیش ئامادەن
"لەرێگای وشکانییەوە" یەکەم کاروانی حاجیان لە کەرکوکەوە بەرەو سعودیا بەڕێکەوتن
بە وشکانی یان ئاسمانی؟