حاجیانی کۆیە دەکوترێ. فۆتۆ: راگەیاندنی تەندروستیی کۆیە
بۆ سەفەری حەج
حاجیانی کۆیە دەکوترێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە 29.4.2026 بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە، لە مەڵبەندی تەندروستیی شەهید د.هەندرێن هەڵمەتێکی کوتانی تەندروستی دەستیپێکرد، لە رێگەی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی بۆ حاجیانی ئەمساڵ.
ئاماژە بەوەش کراوە کوتانەکە بە مەبەستی پاراستنی حاجییانە لە نەخۆشیە گوازراوەکان لە کاتی سەفەری حەج.
لە رۆژانی رابردووش هەڵمەتی کوتانی حاجیانی شەقڵاوە و پیرمام و هەریر بەڕێوەچوو.
بۆ حەجی ئەمساڵ، لە کوردستان پێنج هەزار و 120 حاجی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن.