ئینتەرنێت پرۆ چییە؟

ئێران کۆتوبەندەکانی سەر ئینتەرنێت کەمدەکاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پلانێکی کاتی پەسەند کردووە کە رێگە بە بازرگانان دەدات بە سووککردنی سنووردارکردنەکان دەستیان بە ئینتەرنێتی جیهانی بگات، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل نزیک بە تەواوی ئینتەرنێت پچڕاوە لەو وڵاتە.

بە گوێرەی راپۆرتی نێتبلۆکس، زۆربەی ئێرانییەکان بۆ ماوەی نزیکەی 60 رۆژە لە ئینتەرنێتی جیهانی بێبەش بوون، جگە لە ژمارەیەکی سنووردار لە بەکارهێنەران کە پشتیان بە تۆڕی تایبەتی مەجازی پێشکەوتوو و گرانبەها (VPN) بەستبوو بۆ دەربازبوون لە سنووردارکردنەکان.

وتەبێژی حکومەتی ئێران فاتمە موهاجرانی وتی، پلانە نوێیەکە بە ناوی “ئینتەرنێت پڕۆ”یە، ئامانجی دڵنیابوونە لە بەردەوامیی کاروبارەکان لە کاتی قەیرانەکاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا وادەی جێبەجێکردنی رانەگەیەندراوە، بەڵام حکومەتیش دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت بە مافێکی مەدەنی دەزانێت، بەڵام دەیبەستێتەوە بە بارودۆخی ئاسایشی نیشتمانی لە کاتی جەنگدا.

دەسەڵاتداران بۆ یەکەمجار لە مانگی یەکی رابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان داخستنی ئینتەرنێتیان سەپاند، پێش ئەوەی لە مانگی شوباتدا وردە وردە خزمەتگوزارییەکان بگەڕێننەوە. پاشان دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتدا، سنووردارکردنی نوێ سەپێندرا.

سەرەڕای ئەو سنووردارکردنانە، ئێرانییەکان زیاتر پشت بە تۆڕێکی ناوخۆی حکومەت دەبەستن، لە کاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی جیهانی سنووردارە و چاودێرییەکی زۆری لەسەر دەکرێت.

خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 55 رۆژە بێ ئینتەرنێتن

خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 55 رۆژە بێ ئینتەرنێتن

لە چوارچێوەی ئابووریدا، بەرپرسانی ژووری بازرگانیی ئێران هۆشدارییان دا کە پچڕانی ئینتەرنێت زیانێکی بەرچاوی رۆژانەی لێدەکەوێتەوە، کە ئەگەری هەیە بگاتە دەیان ملیۆن دۆلار، ئەمەش بە هۆی پەککەوتنی کاروبار و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.

هەروەها قەیرانەکە بووەتە هۆی لەدەستدانی هەلی کار بە شێوەیەکی بەرفراوان و بەرزبوونەوەی نرخەکان و کەرتەکانی پیشەسازی و وزە و گواستنەوە زیانیان بەرکەوتووە.

پلانی “ئینتەرنێت پڕۆ” بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، تەنیا رێگەدان بە دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار بۆ بازرگانییەکان لەخۆدەگرێت، وەک چارەسەرێکی کاتی، لە کاتێکدا راپۆرتە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکان چوارچێوەی رێکخراوەییان پێشێل کردووە، کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت، بۆیە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەم بابەتە دەستیپێکردووە.

ئێران:ئەگەر شەڕەکە کۆتایى هات ئینتەرنێت ئاسایى دەبێتە...

ئێران:ئەگەر شەڕەکە کۆتایى هات ئینتەرنێت ئاسایى دەبێتەوە