کتێبخانەی زەیتونە نۆژەندەکرێتەوە
کۆریای باشور 12 ملیۆن دۆلار بۆ ژێرخانی پەروەردەری هەرێم خەرجدەکات
964+
ژووری هەواڵ
ئاژانسێکی کۆریای باشوور یاداشتنامەیەکی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم واژو کرد و بڕیارە 12 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک خەرجبکات له كه‌رتی ژێرخانی په‌روه‌رده و رۆشنبیری له هه‌ولێر.
یاداشتنامەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.2.2024 واژو کراوە و ئاژانسی كۆیكای كۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی له گه‌ڕه‌كی ژینی شاری هه‌ولێر و سەنتەرێکی راهێنانی مامۆستایان لە هەولێری نوێ دەکاتەوە لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی 20 قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتون.
لەبارەی نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتون، نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە 964ـی راگەیاند، “هەنگاوی یەکەم نۆژەنکردنەوەی بیناکە و دابینکردنی کەلوپەل و ئامێرە و دواتر چەند قۆناغێکی دیکە دەستپێدەکات”.
وەزارەتی رۆشنبیری لەبارەی یاداشتنامەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاژانسه‌كه له ماوه‌ی كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی هه‌بووه له بایه‌خدان به كایه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا.
كتێبخانه‌ی زهیتونە له‌سه‌ر رووبه‌ری چوار هه‌زار مه‌تر دووجا دروست كراوه و ده‌كه‌وێته ناو پاركی سامی عه‌بدوڕه‌حمان له هه‌ولێر، له دوو نهۆم پێك دێت، كه نهۆمی دووه‌م له شه‌ش هۆڵ و دوو ژووری تایبه‌ت به به پۆلێنكردنی كتێبه‌كان پێكدێت.
به‌پێى داتاى كتێبخانه‌كه، له كتێبخانه‌كه‌دا، به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی و زمانه زیندووه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ده‌یان هه‌زار ناونیشانی كتێب هه‌ن.