دەستبەسەر داگرتنی ژمارەیەک ئاژەڵ _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
"بە گوند حسابن نەک شارستانی"
ئەندازیارێک: قەزا و ناحیەکان ناوچەی کشتوکاڵین ئاژەڵ دەستبەسەر مەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەندازیارێک دەڵێت، “قەزا و ناحیەکان، بە ناوچەی کشتوکاڵی دادەنرێن و بەشێکی زۆریان لەسەر گوندەکان حسابن نەک شارستانی، لە کاتێکدا دەستگیرکردنی ئاژەڵی ماڵی تێدا دەستبەسەر دەکرێ کاتێک لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەرەڵا کراون”، بە گوێرەی سۆراغی 964، لە ماوەی رابردوو لە 25 هەزار دینار بۆ 100 هەزار غەرامەی ژمارەیەک خاوەن ئاژەڵ کراوە.
سەرچاوەی خواردنی ئەو ئاژەڵانە، دەشت و رووبەرە گیاییەکانن، کە زیاتر لە قەزا و ناحیەکان بەر فراوانترە تا شارەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 13.5.2024، حەمەعەلی بەکر، ئەندازیاری کشتوکاڵی راوێژکار بە 964ی وت، “ماوەیەکە شارەوانیی قەزاو ناحیەکان دەستیان کردووە بە هەڵمەتێک بۆ قەدەغەکردنی ئاژەڵداری خۆی لەڕاستی دا قەزا و ناحیە بە ناوچەی کشتوکاڵی دادەنرێن و بەشێکی زۆریان لەسەر دێهات حسابن نەک شارستانی”.
ئەو ئاماژەی بەوەکرد، “بەمەبەستی کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری، چونکە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو پیشەیەیە قەزاو ناحیە ناوچەی پیشەسازی و ئیداری گەورە نین مەعیشەتیان لەسەر کشتوکاڵە نەک شتی تر ئەوە بارودۆخی ئێستایە کە شێواندویەتی و سیفەتە ئابووری یەکەی پێشووی لەدەست داوە ئەمەش وای کردووە، کە زۆرینەی قەزاو ناحیەکان بەتەواوی چۆڵ بوون، چونکە هیچ داهاتێک یان نیە”.
“کاتی خۆی ژمارەیەک قەزای ئێران داوایان کرد کە ببنە پارێزگا رابەرەکەیان رەەفزی کرد و ووتی ئەبێ دەوڵەت سیمای کشتوکاڵی قەزاو ناحیەکان بپارێزێ ئەگەر وانەبێ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لەبەین ئەچێت… جاران و تا ئێستاش هەندێ پارێزگاش ماوە ناوچەی کشتوکاڵین و بەدەوری ناوەندی شارەکە پڕۆژەی کشتوکاڵی زۆری هەیە”حەمەعەلی بەکر، ئەندازیاری کشتوکاڵی وای وت.
بە گوێرەی سۆراغی 964، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان تایبەت ناوچەکانی (هەڵەبجە، شارەزوور، سلێمانی، سۆران، هەولێر و دهۆک) لە ماوەی رابردوودا، لە 25 هەزار دینار بۆ 100 هەزار دینارغەرامەی خاوەن ئاژەڵە کراوە، ئەگەر
شارەزوور کە بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی دادەنرێت، سەرۆکایەتی شارەوانییەکەی هەفتە رابردوو لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، 10 سەر ئاژەڵ و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شارەوانی دەستبەسەر کرد و خاوەنەکانیان بە 50 هەزار دینار سزادرا.
ئاماژهى بهوهشكردبوو، ئەو هەفتەیەی کە ئاژەڵەکان لای شارەوانی دەمێنێتەوە توانای بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان نیە، مەگەر پاسەوانی شوێنەکە خواردنیان پێبدەن، ئەو ئاژەڵانەش کە خاوەنەکانیان نایەن بەدەمیەوە دوای هەفتەیەک شارەوانی وەک ئاژەڵی بێ خاوەن مامەڵەی لەگەڵ دەکات و کەیسەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت، دادگا ئازادە چی بڕیارێکیان لەسەر دەدات.