تمەن داڕمانی مێژوویی تۆمار کرد و 100 دۆلار لە 20 ملیۆن تمەن نزیکبووەتەوە - وێنە؛ ئەرشیف
بزانە لە بازاڕی هەولێر بەچەند بووە؟
تمەن داڕمانی مێژوویی تۆمار کرد؛ 100 دۆلار لە 20 ملیۆن تمەن نزیکبووەتەوە
شۆڕش قادری
دوای هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ سەر ئابووری ئێران، دراوی ئەو وڵاتە داڕمانی مێژوویی تۆمار کرد و 100 دۆلاری ئەمریکی لە 20 ملیۆن تمەن نزیک بووەتەوە.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و هەر 100 دۆلارییەک بە 19 ملیۆن و 650 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە بە حەواڵە، بە نەختیش بە نزیکەی 18 ملیۆن و 900 هەزار تمەن بووە”.
بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، 100 دۆلار لە سەرووی 19 ملیۆن و 700 هەزار تمەنەوە، کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.