ئەمڕۆ و سبەی هەروا دەبێت

حاجی ئۆمەران “فێنکترین” و گەرمیانیش “گەرمترین” ناوچەی هەرێمی کوردستانن

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستانی لەم وەرزی هوینەدا دیاریکردووە، کە حاجی ئۆمەران شوێنە فێنکەکە و گەرمیانیش گەرمترینەکەیە. بەڕیوەبەرایەتییەکە کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و  هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایى با مامناوەند (15-20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی

بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با مامناوەند و مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی