شەقامێکى قەزاى شارەزوورە چەند مانگایەک لەسەر شەقامەکانن وینە: 964+
كه‌مترین سزایان 50 هەزار دیناره
له شاره‌زوور 10 مانگا ده‌ستبه‌سه‌ركراون
964+
بڕوا مەجید – قەزای شارەزوور
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌سنوورى شاره‌زوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌مه‌ش تیمه‌كانى شاره‌اونى 10 مانگایان ده‌ستبه‌سه‌ركردوون.
چوار له‌و مانگانه له رۆژانى رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و شه‌شه دانه‌شیان ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردوونه.
سالار ئەحمه‌د رەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، بە 964ـى وت، ئه‌و مانگایانه لەناو سەنتەرى قەزا زیانیان بە دار‌و درەخت گەیاندووە و به‌شێكیشیان هى گوندەکانی نزیک شارەزوورن.
وتیشی “چاوەڕێى هاتنى خاوەنەکانیان دەکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى بەڵگەنامەیان پێ واژۆ بکرێت و هەر مانگایەکیش بە 50 هەزار دینار، سزاى پێبژاردنیان بۆ دەکرێت”.
بە قسەى سەرۆکى شارەوانى، ئەو 50 هەزار دینارە بچوکترین سزایە، لە ئەگەرى دووبارەبوونەوە، سزاکە قورس‌تر دەبێت.
سەرچاوەیەک لە شارەوانی شارەزوور، باسی لەوەکرد ژماره‌ی ئاژەڵە ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوەکان گەیشتووه‌تە 10 سەر ئاژەڵ و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەشارەوانی دەستبەسەردەبن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو هەفتەیەی کە ئاژەڵەکان لای شارەوانی دەمێنێتەوە توانای بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان نیە، مەگەر پاسەوانی شوێنەکە خواردنیان پێبدەن، ئەو ئاژەڵانەش کە خاوەنەکانیان نایەن بەدەمیەوە دوای هەفتەیەک شارەوانی وەک ئاژەڵی بێ خاوەن مامەڵەی لەگەڵ دەکات و کەیسەکەی رەوانەی دادگا دەکرێت، دادگا ئازادە چی بڕیارێکیان لەسەر دەدات.
پێداچوونەوە وریا فەتاح