بەیاننامەی رۆژنامەوانی

فۆرد هاوبەش و دابەشکاری نوێی خۆی لە عێراق دەستنیشان کرد

فۆرد، کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان (SAT) وەك هاوبەش و دابەشکاری نوێی خۆی لە عێراق دەستنیشان دەکات

بەغدا 7 ی ئەیلوولی 2026 – کۆمپانیای فۆرد، نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ڕایگەیاند کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان (SAT) ی وەك هاوبەش و دابەشکاری فەرمیی خۆی لە کۆماری عێراق دەستنیشان کردووە، ئەم هاوبەشییەش لە 1 ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە دەستپێدەکات.

کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، دەرئەنجامی هاوبەشییەکی ستراتیژییە لە نێوان گروپی مارچ هۆڵدینگ (March Holding) و گروپی عولەییان (Alayyan Group)، بە پێی ئەم دەستنیشانکردنە، کۆمپانیای ناوبراو بەرپرسیارێتی دابەشکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد، دابینکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.

March Holding گروپێکی وەبەرهێنانی هەرێمییە و کۆمەڵێك کۆمپانیای جۆربەجۆری وەبەرهێنان بەڕێوەدەبات، کە زیاتر لە 10 کۆمپانیا لەخۆدەگرێت لە کەرتە ستراتیژییەکانی بازاڕی عێراقدا، دیارترینیان بریتین لە تەکنەلۆژیا، خزمەتگوزاریی دارایی، چارەسەری دیجیتاڵی و بازرگانی ئەلیکترۆنی، گروپی عولەییانیش یەکێکە لە ڕەسەنترین و بەئەزموونترین کۆمپانیاکانی دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکە و ئەزموونی زیاتر لە 50 ساڵی هەیە لەم کەرتەدا، هەر بۆیە ئەزموونی گشتگیری بازاڕ و توانا ناوخۆییە بەهێزەکانی هەردوولا، بنەمایەکی بەهێز بە کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل (SAT) دەبەخشن بۆ پشتیوانیکردن لە گەشەسەندنی بەردەوامی فۆرد و بەهێزکردنی ئەزموونی کڕیاران لە سەرانسەری عێراق.

ئەم دەستنیشانکردنە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی درێژخایەنی فۆردە بەرامبەر بە کۆماری عێراق و جەختکردنەوەیەتی لەسەر فراوانکردنی مەودای گەیشتن بە ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی فۆرد، پارچەی یەدەگی ڕەسەن و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی چاککردنەوە. هەروەها فۆرد بە هەماهەنگی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی تۆڕی فرۆشتن و خزمەتگوزارییەکان، بە مەبەستی چەسپاندنی ئەو متمانەیەی کە کڕیاری عێراقی لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا بەم براندەیان بەخشیوە.

ڕاڤی ڕاڤیچاندران، سەرۆکی فۆرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند: “عێراق تەوەرێکی سەرەکییە بۆ پلانی گەشەسەندنی فۆرد لە ناوچەکەدا، و هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکی بەردەوام و درێژخایەن پێشکەش بە کڕیارانمان بکەین تیایدا، کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) کەلەگەڵماندا هاوبەشە و هەمان دیدگای ئێمەی هەیە لە ڕووی سەروەریی کڕیار و پشت بەستن بە پێوەرەکانی کوالیتی و گەشەسەندنی بەردەوام، ئەزموونی کۆمپانیاکە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ بازاڕی ناوخۆیی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی کڕیارانی فۆرد، لە قۆناغی بڕیاری کڕینەوە تا خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن”.

محەمەد عولەییانیش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)  گوتی: “فۆرد خاوەنی میراتێکی دێرین و دەوڵەمەندە لە بازاڕی عێراقدا، و چەندین دەیەیە پێگەی خۆی وەك براندێکی پێشەنگ و متمانەپێکراو پاراستووە و کڕیاری عێراقی پشتیان پێی بەستووە، و ڕۆڵی ئێمە تەنها دابەشکردنی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو پاراستنی ئەو میراتەیە و بەهێزکردنی ئەو متمانەیەیە کە ئەم براندە لە ماوەکانی ڕابردوودا دروستی کردووە، و ئێمە کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە  (SAT)مان لەسەر بنەمای ژێرخانێکی پێشکەوتوو و شارەزایی مرۆیی، و پابەندبوونی درێژخایەن دامەزراندووە، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی شایستە پێشکەش بە کڕیارانی فۆرد بکەین لە عێراقدا”.

یاسین ئەلساعاتی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)  زانیاریی زیاتری خستەڕوو و گوتی: “بازاڕی عێراق دەرفەتێکی زێڕین بۆ براندی فۆرد دەستەبەر دەکات، و ڕۆڵی ئێمەش بریتییە لە گۆڕینی ئەم دەرفەتە بۆ سەرکەوتنی بەرجەستەکراو و بەردەوام لە ساڵانی داهاتوودا، لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی شارەزایی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) لە بازاڕی ناوخۆییدا لەگەڵ توانای داهێنەرانە و جیهانیی کۆمپانیای فۆرد، و کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێکارانە و فراوانکردنی پێگەی براندەکە لە یەکێك لە گەشەسەندووترین بازاڕەکانی ناوچەکەدا”.

ڕاڤیچاندران سەرۆکی فۆرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە درێژەی لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر هەوڵەکانی هەردوولا کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەی ئاسان و بێ گیروگرفت کە بەرژەوەندی کڕیاران بپارێزێت، و لە کۆتایی وتارەکەیدا گوتی:

“ئێمە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کۆمپانیای ئەلقاصد دەکەین بۆ هەوڵ و ماندوبوونە بێوچانەکانی لە نوێنەرایەتیکردنی فۆرد لە عێراقدا لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا، و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکەمان کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەیەکی ئاسان و بێ گرفت”.

فۆرد و ئەلقاصد تا 30 ی ئەیلوولی 2026 پێکەوە کاردەکەن بۆ بەردەوامیدان بە کارەکان و پشتیوانیکردنی بێپچڕانی کڕیاران لە ماوەی پرۆسەی گواستنەوەدا. لەم ماوەیەدا، کڕیاران دەتوانن وەك پێشتر ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد بکڕن، پارچەی یەدەگی ڕەسەن و خزمەتگوزارییەکانی چاککردنەوە لە ناوەندەکانی کۆمپانیای ئەلقاصددا وەربگرن، و پاش تەواوبوونی پرۆسەی گواستنەوە بۆ کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، گەرەنتی ئۆتۆمبێلەکان، پاڵپشتییەکانی دیکەی وەك خزمەتگوزاری و دەستکەوتنی پارچە یەدەگەکان بەردەوام دەبن.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی کارکردن، وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە لقەکانی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، و سەنتەرە خزمەتگوزارییە باوەڕپێکراوەکان و کەناڵەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بە کڕیارانەوە، هەنگاو بە هەنگاو ڕادەگەیەندرێن.

-کۆتایی-

دەربارەی کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر:

کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر (لە بۆرسەی نیویۆرك بە هێمای: F تۆمارکراوە)، کۆمپانیایەکی جیهانییە و بارەگای سەرەکی لە شاری دێربۆرنە لە ویلایەتی میشیگن، پابەندە بە بەشداریکردن لە بنیاتنانی جیهانێکی باشتر کە تێیدا هەر تاکێك ئازادی هاتووچۆ و بەدیهێنانی خەونەکانی هەبێت.

کۆمپانیاکە پلانی (Ford +) ی بۆ گەشەسەندن و ئافراندنی بەهای بەردەوام ڕاگەیاندووە، کە کۆکەرەوەی نێوان خاڵە بەهێزە هەنووکەییەکان، توانای نوێ، و پەیوەندی بەردەوامە لەگەڵ کڕیاراندا بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونیان و قووڵکردنەوەی دڵسۆزییان بۆ براندەکە.

فۆرد ئۆتۆمبێلی داهێنەرانە لە مۆدێلی، ئۆتۆمبێلی چوارتەوەری، ئۆتۆمبێلی وەرزشیی فرەبەکارهێنان (SUV)، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بازرگانی و ئۆتۆمبێلی سیدان بەرهەم دەهێنێت، سەرباری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە شاهانەکانی لینکۆڵن، هاوشان بە خزمەتگوزارییە پەیوەستکراوەکان بە ئینتەرنێتەوە لەوانەش سیستەمی “بلو کروز (BlueCruise) بۆ هاوکاریکردنی شۆفێر و سیستەمە پێشکەوتووەکانی سەلامەتی.

کۆمپانیاکە ئازادی هەڵبژاردن بۆ کڕیارانی دەستەبەر دەکات لە ڕێگەی سێ کەرتی کارکردنەوە کە تەوەری سەرەکییان کڕیارە، ئەوانیش: کەرتی “فۆرد بلو (Ford Blue)”  تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە بەنزین کار دەکەن یان هایبردن، و کەرتی “فۆرد مۆدێل ئی (Ford Model e)” داهێنەرە لە بواری ئۆتۆمبێلی کارەبایی سەردەمییانەدا هاوشان بە بەرنامەی چەسپاو کە ئەزموونی دیجیتاڵیی بەردەوام بۆ کڕیاران دەستەبەر دەکەن، هەروەها کەرتی “فۆرد پڕۆ (Ford Pro)” تایبەتە بە هاوکاریکردنی کڕیارە بازرگانییەکان بۆ گۆڕین و فراوانکردنی کارەکانیان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و خزمەتگوزاریی بێشومار کە بە تایبەت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان دروستکراون.

سەرباری ئەمانەش فۆرد خزمەتگوزارییە داراییەکانی لە ڕێگەی کۆمپانیای (Ford Motor Credit Company) ەوە پێشکەش دەکات. و فۆرد نزیکەی 169,000 کارمەندی هەیە لە سەرانسەری جیهاندا، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کۆمپانیاکە، و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی، تکایە سەردانی ماڵپەڕی corporate.ford.com بکە.

دەربارەی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان (SAT)

کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان (SAT)، کۆمپانیایەکی پسپۆرە لە بواری دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراقدا، لە ئەنجامی هاوبەشییەکی ستراتیژی نێوان March holding کە گروپێکی وەبەرهێنانی هەرێمییە و خاوەن وەبەرهێنانێکی بەرفراوانە لە کەرتە ئابوورییە سەرەکییەکاندا و گروپی عولەییان کە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزموونی جێگیر و سەلمێنراوە لە بواری دابەشکردنی ئۆتۆمبێل و نوێنەری فەرمیی چەندین براندی پێشەنگی ئۆتۆمبێلە لە ناوچەکەدا، لەوانە: هیۆندای، کیا، بی وای دی، ئیسوزو، جیلی و جی ئەی سی مۆتۆرز دامەزراوە

کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) لە 1 ی تشرینی یەکەمی 2026 ەوە وەك دابەشکاری فەرمی کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر لە عێراقدا دەستبەکار دەبێت، و کۆمپانیاکە لە ئێستادا سەرقاڵە بە دروستکردنی تۆڕێكی گشتگیر لە سەرانسەری وڵاتدا کە پێکهاتووە لە پێشانگا و سەنتەرە خزمەتگوزارییە باوەڕپێکراوەکان، کە بە پێی نوێترین پێوەرەکان دیزاین کراون بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازە بە کڕیاران لە ماوەی خاوەندارێتیکردنی ئۆتۆمبێلەکانیاندا لە قۆناغی کڕینەوە تا خزمەتگوزاریییەکانی دوای فرۆشتن و مسۆگەرکردنی دابینکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەکنیکی بە لێهاتووییەوە.

لەسەر بنەمای فەلسەفەی ” کڕیار لە پێشینەی کارەکانمانە”، کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) پابەندە بە بەرزکردنەوەی ئاستی خاوەندارێتیکردنی  ئۆتۆمبێل لە عێراقدا لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی بێهاوتایی لە ڕاپەڕاندنی کارەکان لەگەڵ داهێنانی ژمارەیی و تەکنیکیی داهاتووخوازانە، کە بە تەواوی لەگەڵ ئەو پێوەرە جیهانییانەدا بگونجێت کە فۆرد بەرجەستەیان دەکات

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆمپانیاکە و ئۆتۆمبێل و خزمەتگوزارییەکانی، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ford-iq.com بکە و فۆڵۆی لاپەڕەکانمان بکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: https://linktr.ee/fordiraqsat.

بۆ  هەماهەنگیکردنی میدیایی:

صادق ئەلحامد
محەمەد ئەلناسڕی
تیمی پەیوەندییەکانی فۆرد
بۆرسۆن
+971-50-282-7280
+971-50-769-4646
[email protected]
[email protected]