مانگاى به‌ڕه‌ڵا له سۆران ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3.6.2023 هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا، بە تایبەتی (مانگا) له سۆران دەستپێده‌كات و شاره‌وانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌هه‌ر كوێیه‌ك مانگا بینرا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
لە دوای گەیشتنی سکاڵایەکی زۆر لە لایەن هاوڵاتیان سەبارەت بە گەیاندنی زەرەر و زیان بە دارەکانی ناو کۆڵان و سەوزایی دوورگەی ناوەندی شەقامەکان و رشتنی زبڵی بەر دەرگای ماڵان لە لایەن ئاژەڵی بەرەڵاوە، شاره‌وانیى سۆران ده‌ڵێت، بڕیارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان داوه.
هه‌ر مانگایه‌ك له ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ستى به‌سه‌ردابگرن، خاوەنه‌كه‌ى پاش لێپێچینەوەی یاسایی، بە بڕە پارەیەکی دیاریکراویش سزا دەدرێت.
شاره‌وانیی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی بینینی ئاژەڵی بەرەڵا ئاگاداریان بکەنه‌وه.