لە گەشتی هەواڵەکانەوە
لە تەیراوە لافاوە و لە شێخانیش هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد
964+
ژووری هەواڵ
بەهۆی بارانبارین گەڕەکی تەیراوەی هەولێر نقومی ئاو بووە و شەقامی 30 مەتریش داخراوە و چەند دوکانێک زیانیان بەرکەوتووە.
لافاو زیانی بەچەندین دوکانی بازاڕی تەیراوە گەیاندووە
بەهۆی لافاو 20 ماڵی گەڕەکی شۆراو زیانیان بەرکەوتووە
لە خانەقین ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی دروستکردنی مادەی هۆشبەرو چوار کەسی دەستگیرکردووە.
ئاسایش دەستیگرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەورە بروسکە لەسەر چیای کوخێ لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوەو دوو پێشمەرگەی بریندار کردووە.