لەساڵی پارەوە دووەمجارە

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەورە بروسکە لەسەر چیای کوخێ لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوەو دوو پێشمەرگەی بریندار کردووە، بەوتەی ئەفسەرێک ساڵی پاریش هەورە بروسکە بەهەمان شێوە لەو خاڵەی داوە.

ئەفسەرێک لەو خاڵەی پێشمەرگە لەسەر چیای کوخێ بە 964ی وت، نزیکەی کاتژمێر 1:40ی دوای نیوەڕۆ، هەورە بروسکە لەو خاڵەی پێشمەرگەیدا و دوو پێشمەرگەی بریندارکرد و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخان.

ئەو خاڵەی پێشمەرگە دەکەوێتە سەر چیای کوخێ لە لە نزیک گوندی کۆخێ لە سنووری ناحیەی ئەتروش لە قەزای شێخان.

بەوتەی ئەو ئەفسەرە، ئێستا دۆخی تەندروستییان باشە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و ئەمە دەبێتە دووەمجار هەورە بروسکە لەم خاڵەی پێشمەرگە بدات، بەڵام ئەوەی پاڕساڵ زیانی نەبوو.

964 پەیوەندی بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شێخانەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

هەورە بروسکە کارەکانى فەرمانگەى کارتى نیشتمانى قوشتەپ...

هەورە بروسکە کارەکانى فەرمانگەى کارتى نیشتمانى قوشتەپەى راگرتووە