بەشێک لەماڵەکان ناتوانن بێنە دەرەوە
بەهۆی لافاو 20 ماڵی گەڕەکی شۆراو زیانیان بەرکەوتووە
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
شەپۆلی بارانە بەهێزەکەی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ هەولێر، کەرکوکیشی گرتەوە و لەوێش تەنیا لەگەڕەکی شۆراو 20 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
ماڵەکان بەهۆی ئاوی بارانەوە زۆرینەی کەلوپەلەکانیان تەڕو قوڕاوی بووە و کەلوپەلە کارەباییەکانیشیان لە کار کەوتوون.
یەکێک لە خاوەن ماڵەکان کە بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت، ئاو تەواوی ماڵەکەمانی گرتوەتەوە و هیچی کەڵکی نەماوە، بەڵام خۆمان سەلامەتین.
لە دیمەنەکانیدا دیارە گەڕەکە ژیر ئاو کەوتووە و هاتوچۆی پێدا ناکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی 964 بەشێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوەنەتە گەڕەکە بۆ رزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە.
دارشتنەوە: بەهرە محەمەدئەمین