شەقامی 30 مەتری داخراوە

لافاو زیانی بەچەندین دوکانی بازاڕی تەیراوە گەیاندووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شەپۆلە بارانە بەهێزە چاوەڕوانکراوەکە ئەمڕۆ ئێوارە بە چڕی گەیشتە هەولێر و لە چەند شوێنێک ئاو بەرێژەی جیاواز بەرزبوەتەوە، گەڕەکی تەیراوە بە تەواوی نقومی ئاو بووە ولە  شەقامی 30 مەتریش چەند دوکانێک زیانیان بەرکەوتووە و شەقامەکە داخراوە.

پەیامنێری 964 چووەتە شەقامەکە و تا ئەژنۆی لە ئاودایە و یەکێک لە دوکاندارە زیانمەندبووەکانی دواندووە و ئەو دەڵێت: دوکانەکەمان ئاوێکی زۆری تێچووە و هەندێک لە کەلوپەلەکانمان لە کار کەوتوون.

دوکاندارێکی دراوسێشی بە 964 وت، “راهاتووین، ئەمە یەکەمجار نیەو چەند جارێکی دیکەش بە هۆی بارانەوە زیانمان بینیووە”.

ئیستا تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵدان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.

دارشتنەوە: بەهرە محەمەد ئەمین

لافاو زیانی بەچەندین ماڵی گەڕەکی شۆراوی کەرکوک گەیاند...

لافاو زیانی بەچەندین ماڵی گەڕەکی شۆراوی کەرکوک گەیاندووە