هاتوچۆی هەرێم
رێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێريی نێودەوڵەتی بڵاوکرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە و ساڵانەشی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە چەند پارە بدەن.
مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.
ئەو پێداویستیانەی کە پێویستە شۆفێر بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی هەیبێت بریتیین لە :
– مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
– پاسپۆرتی رەسەن کارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
– دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ
سەبارەت بە بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:
– بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت
– بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت
– بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت
بەپێی ئەو تێبینییەی کە هاتوچۆ نووسیویەتی راییکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە، تنیا ماوەی نیو کاتژمێری پێدەچێت.