ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرن
لە ئێستاوە کشتوکاڵی بەردەڕەش خۆی بۆ وەرزی دروێنە و ئاگرکەوتنەوە ئامادە دەکات
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکالی بەردەڕەش، لە ئێستاوە خۆی بۆ وەرزی دروێنە و ئاگر کەوتنەوە لە سنووری قەزاکەی ئامادە دەکات و چەند رێنماییەکیشی بۆ جوتیاران بڵاوکردووەتەوە لە ئەگەری روودانی ئاگرکەوتنەوە پابەندی بن.
بەپێی رێنماییەکان، پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە لەنێو دەڕاسەکاندا هەبێت و بەهیچ شێوەیەکیش نابێت کرداری لەحیمکردن لەناو کێڵگە ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی رێنماییەکان، پێویستە شوفێرەکانی دەڕاسە ئاگاداری هێڵەکانی کارەبا بن و پێویستە هەر دەڕاسەیەکیش بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی لەگەڵ دابێت و شوفێرەکانیش خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان.
پێویستە جوتیاران رێگای نێوان توخوبەکانیان چاکبکەن و رێگەی چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی بکەنەوە.