لە خانەقین

ئاسایش دەستیگرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەری لە خانەقین راگەیاند و چوار کەسیش دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان لە ناوچەیەکی سنوری ناحيەی مەيدان کارگەیەکی مادەی هۆشبەر لەناوببەن.

“دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکارهێنراون”، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و داوا دەکات لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە 106 بکەن.

ژنێک کچەکەی بۆ مادەی هۆشبەر دەفرۆشێت

ژنێک کچەکەی بۆ مادەی هۆشبەر دەفرۆشێت