ناجێگیرە

نەوت لە چاوەڕوانى جەنگەکەدایە؛ نرخى بەرمیلێک لەسەروو 108 دۆلارە

ناجێگیرە

964+

وریا فەتاح

رەنگە هیچ ئابورییەکى دیکە هێندەى نەوت و وزە، گیرۆدەى دەستى جەنگەکە نەبێت و لەگەڵ هەر جوڵەیەک نرخەکەى دەگۆڕێت، بۆ ئەمڕۆش سەرەڕاى دابەزینى نرخەکەى، بەڵام هەر لە ئاستێکى بەرزدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.5.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلار و 1 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 101 دۆلار و 6سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش کەمێک دابەزیوە.

لەم ماوەیەدا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، رەوشی بازاڕی نەوت سەقامگیر نییە و دەشێت هەر گۆرانکارییەک لەو ناوچەیە، ببێتەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.