(سیپان حەمۆ) بریکاری وەزیری بەرگری سوریا

لە رۆژئاوای کوردستان چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كران

فەرهاد حەسەن

سیپان حەمۆ، بریکاری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی دیمەشقدا، چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كراون.

حەمۆ لە دیدارێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ئەم قسەیەی کردووە و دەڵێت، پرۆسەی تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە و تاوەکو ئێستاش بە رەسمی چوار لیوای هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێكەڵكراون.

ئاشکراشی کردووە، قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی رێكخراوەیی سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان و كۆتاییهێنان بە بڵاوبونەوەی گروپە چەكدارەكان.