گەرووی هورمز
لەلایەن ئەمریکاوە دەستبەسەربوون
کەشتیی “توسکا” و 22 دەریاوانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ ئێران
964+
وریا فەتاح
دوای چەند هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی، میدیاى ئێرانى دەڵێت: نیشانەکان ئاماژە بە کشانەوەی تەواوەتی ئەمریکا و گەڕانەوەی کەشتییە بازرگانییەکەی ئێران بە ناوی “توسکا” دەکەن، کە بڕیارە لەگەڵ سەرجەم ستافەکەیدا بگاتەوە خاکەکەی.
تۆڕی هەواڵی (ABC) لە زاری فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنکۆم) بڵاویکردەوە، پرۆسەی فەرمی گەڕاندنەوەی کەشتییە دەستبەسەرکراوەکەی ئێران و 22 دەریاوانەکەی دەستیپێکردووە.
میدیاى ئێرانى دەڵێت، ئەو 22 دەریاوانە ئێرانییەی کە ماوەی دوو هەفتە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستبەسەر بوون، ئێستا گوازراونەتەوە بۆ پاکستان و بڕیارە لەوێوە بەرەو تاران بەڕێبکەون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو شەش کەسی دیکە لە ستافی هەمان کەشتی لە رێگەی وڵاتێکی ناوچەکەوە ئازاد کرابوون.