سەردانی رێکخراو و تیمەکان بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی _ وێنە: DHRD
یاداشتی ئاراستە کراوە
داوا لە داواکاری گشتی کرا رێگری لە وتاری رق و کینە بکات
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک تیم و رێکخراوی مەدەنی، سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی- یان کرد، داوایانکردووە کار بکرێت بۆ وەستانەوە بەرامبەر ھاندان و بڵاوبوونەوەی وتاری رق و کینە و توندڕەوی لە ھەرێمی کوردستان.
ئەو کەسانەی سەردانەکەیان ئەنجامداوە دەڵێن، وەک ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شاری سلێمانی، ھەمانکات بە نوێنەرایەتی چەندین داکۆکیکار وەک کەسایەتی سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتیمان کرد لە شاری سلێمانی.
سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، یەکێک بووە لە بەشداران، کارزان فازیل بەڕێوەبەرەکەیەتی ئەو بە 964ی وت، لە کۆبونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک گرفتکرا لەوانە مەودا و ئالیەتی را دەربڕین، وە باس لە ھەماھەنگی فەرمانگە و کاری رێکخراوەکان کراوە بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەو وتارە تووندئاژۆیانەی دەبنە ھۆکاری دروستکردنی کەشێکی تووندڕەوانە کە رێگری لە دەربڕینی بیری ئازاد دەکات.
ئامرازەکانی رادەربڕین و میدیای نوێ هۆکارێک بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە لە وتار، ئەوەش بە گوێرەی بڵاوکراوەی سەردانەکە بێت بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی، ئەو بەرێوەبەرە دەڵێت، ئامانجیان ئەوەیە کارەکەیان ببێتە ھۆکاری دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆکردن، بە تایبەتی کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاشتی،
ئەوان یاداشتێکیان بە فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی داوە، کارزان فازڵ دەڵێت، لە کۆبونەوەکەدا یاداشتی ڕێکخراوەکان پێشکەشی سەرۆکی داواکاری گشتی کرا کە پەیوەست بوو بە پاراستنی مافی تاکەکەس و رێکارەکانی را دەربڕین، فەرمانگەی ناوبراو بابەتەکانیان بە ھەند وەرگرتووە.
دادوەرێکی نوێ بوو بە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی
12 مین دانیشتنى دادگا بۆ كهیسى دكتۆره فرمێسك بهڕێوهچوو