لەبارەی ئاگربەست و دۆخی ئێران گفتوگۆ دەکەن

سوپاسالاری پاکستان دوای تاران دەچێتە واشنتن

شۆڕش قادری

عاسم مونیر دوای تاران دەچێتە واشنتن و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەست و دۆخی ئێران گفتوگۆ دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی پاکستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی هەینی و دوای سەردانەکەی بۆ تارانی پایتەختی ئێران، عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان بچێتە واشنتن و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەست و دۆخی ئێران گفتوگۆ دەکات.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 15.4.2026 عاسم مونیر گەیشتە تاران و لەلایەن عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێکرا.