پارێزگاری سلێمانی سەردانیکرد
دادوەرێکی نوێ بوو بە سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی
964+
ژووری هەواڵ
دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، لە برى دادوەر جاسم جەزا جافر، دەبێتە سەرۆکى دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی.
لە 24ى 12ى 2023، دادوەر جاسم جەزا جافر هەورامی، بووە ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و سوێندی یاسایی خوارد، ئەمڕۆ سێشەممەش، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، بە فەرمى بووە سەرۆکی دادگەی پێداچوونەوەی سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، لەسەر ئاڵوگۆڕى پۆستەکان، سەردانى دادگاى سلێمانى کرد. لە راگەیاندراوێکى پارێزگارى سلێمانیدا هاتووە، “داوای لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کرد، کە پشتیوان و هاوکاریی دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن”.
دەشڵێت، ئەرک و بەرپرسیارێتی یاسایی هەموو فەرمانگە و دامەزراوە و بەشە یاساییەکانە، بەخێرایی بەدەم نوسراو و دۆسیەی دادگاکان و بەتایبەتی دادگای دەستپاکی و فەرمانگای داواکاری گشتییەوە بچن.