دیمەشق

کۆبوونەوە؛ مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرو رووبەڕوو

964+

وریا فەتاح

کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق دەستی پێکرد، میدیای سوریا دەڵێت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تێکەڵبوونی دامەزراوەکانی دەوڵەت و کێشە هەڵپەسێراوەکانە.

ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەحمەد شەرع لەسەر کورسییەکەی سەرۆک لە پشتی مێزەکەوە دانەنیشتووە، بەڵکو وەک میوانێکی هاوتای خۆی رووبەڕووی مەزڵوم عەبدی دانیشتووە.

تیمەکەی رۆژئاوای کوردستان لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد پێکهاتوون، تیمەکەی حکومەتی سوریاش لە ئەحمەد شەرع و ئەحمەد شەیبانی وەزیری دەرەوەو زیاد عایش نێردراوی سەرۆکی سوریا پێکهاتوون.

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی دیمەشق دەکەن

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی دیمەشق دەکەن